خولی کیمیاوی بۆ لیواکانی پیادەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بەردەوامه
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، سریه‌ی كیمیایی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رشتهكان خولێكی دوو مانگیی بۆ ته‌واوی هێزه پیاده‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كردووه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، فێرگەی سریەی کیمیاوی لە بەڕێوەبەرایەتی رشتەکان، خولێکی دوو مانگیی بۆ تەواوی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و بنکەکانی مەشقی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە کردووه‌تەوه و بۆ ماوه‌ی 2 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: خوله‌كه له 2ی ئه‌م مانگه كراوه‌ته‌وه و تا 30 مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و مامۆستایان و راهێنه‌رانی وانه‌بێژ له‌و خوله‌دا، له ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به فێرگه‌ی سریه‌ی كیمیاوی پێكهاتوون و ئاستێكی به‌رزی زانستی‌یان له بواره‌كه‌دا هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی به‌شداری له خوله‌كه‌دا ده‌كه‌ن، بڕوانامه‌ی به‌شداربوون و ده‌رچوونیان پێ ده‌درێت و دوای ته‌واوكردنی خوله‌كه، ده‌توانن له ناو یه‌كه سه‌ربازییه‌كانیان ئه‌ركی پاراستنی پێشمه‌رگه و هاووڵاتییان له هه‌ر هێرشێكی كیمیایی بگرنه ئه‌ستۆ و مافی ئه‌وه‌شیان ده‌بێت، له داهاتوودا وانه‌كانی ئه‌و زانسته له هه‌مان رشته به پێشمه‌رگه‌كان بڵێنه‌وه.
ئه‌مه دووه‌م خولی له‌و جۆره‌یه كه به سه‌رپه‌رشتیی سریه‌ی كیمیاوی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رشتهكان له میره‌ی گشتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.