لە هەرێم 481 توشبووی نوێی كۆڕۆنا تۆماركران 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 481 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات دوو تووشبووی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی لەراگەیەندراوێكدا ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا پێنج هەزارو 43 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبووانی نوێی كۆرۆنا كەمتربووە لەو توشبووانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە بەشێوەیەك كە 481 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 855 توشبووش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا دوو توشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 1 لە سلێمانی، 1 لە دهۆك.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ھەواڵی زیاتر