پیاوێك له‌ كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی بە چەقۆ و تەور کوشت

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، پیاوێك له‌ كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی بە چەقۆ و تەور کوشت.

بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی هەنگاو، شەوی هەینی (18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) ژنێکی گەنجی خەڵکی کرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بە ناوی “فاتمە سامتی”، لەلایەن هاوسه‌ره‌کەیەوە بە چەقۆ و تەور کوژراوە.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ژنە گەنجە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی كوژراوه‌

ھەواڵی زیاتر