سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه‌ 

هه‌ر له‌ به‌رده‌واميى ديداره‌كانيدا له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2022/2/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ژان ئيڤ لودريان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه‌.

سه‌ره‌تا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيريى به‌رده‌وامى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، ئينجا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا و دۆستايه‌تيى نێوانيان كرده‌وه‌.

هه‌ر له‌م چوارچێوه‌يه‌دا تيشكيان خسته‌ كار و چالاكييه‌كانى باڵيۆزخانه‌ى فه‌ره‌نسا له‌ به‌غدا و كونسولخانه‌ى گشتييان له‌ هه‌ولێر، هه‌وڵه‌كانيان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌رز هه‌ڵسه‌نگێنران.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منى له‌ عيراق گۆڕييه‌وه‌ و باسيان له‌ مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى داعش له‌ عيراق و سووريا كرد. له‌مباره‌وه‌ تيشكيان خسته‌ سه‌ر دوايين هێرشى داعش بۆ سه‌ر زيندانى حه‌سه‌كه‌ و كاريگه‌رييه‌كانى.

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

ھەواڵی زیاتر