نێچیرڤان بارزانی: جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال سەقامگیریی بۆ ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ گوتهبێژى كۆميتهى كاروبارى دهرهوهى پهرلهمانى ئهڵمانيا رایگەیاندووە، جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان. ئەمڕۆ شەممە 19-02-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ نیڵس شمیت، گوتهبێژى كۆميتهى كاروبارى دهرهوهى پهرلهمانى ئهڵمانيا کۆبووەوە و هەڕەشەکانی داعش و درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیایان لە عێراق تاوتوێکرد. هەروەها باسی دۆخی سیاسیی عێراق و پرسی کۆچبەرانیان لەسەر سنووری بێلاڕووس کردووە. نیڵس شمیت کەسایەتییەکی ناسراوی پارتی سۆسیال دیموکراتەکانە و لە رابردوو چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کردووە و رۆڵی هەبووە لە پەسندکردنی درێژکردنەوەی ماوەی مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە و هاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بۆ هاوكاريكردنی ئەڵمانیا له پرسى كۆچبهران و بۆ درێژكردنهوهى ماوهى ئهركى هێزه ئهڵمانييهكان له عێراق، سوپاسى ئهڵمانيا و وڵاتانى دۆستى له ئهوروپا كرد. لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نێچيرڤان بارزانى لەبارەی دۆخى ئاواره ئێزدييهكانەوە، دووپاتى كردووەتەوه ئهگهر رێككهوتنى ئاساييكردنهوهى دۆخى شنگال جێبهجێ بكرێت، دهبێته دهرفهتێكى باش بۆ سهقامگيرى و گهڕانهوهى خهڵكى ئێزدى بۆ شوێنهكانيان. رۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2020 گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران چاودێریی رێککەوتنی تایبەت بە شنگالی کرد کە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیی لەو شارە بەهێزدەکات. رێککەوتنەکەش لەلایەن بەشێکی بەرچاو لە وڵاتانی جیهان پێشوازیی لێکرا.