سێ ئاڵوودهبووى مادده هۆشبهرهكان دهستگیر كران
ئهمڕۆ شهممه 19/2/2022، بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران، ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهلایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: “دواى وەرگرتنى زانیارى و بەدواداچوون، لە ڕێکەوتى 16/2/2022، لە دوو چالاکیى جیاوازدا، هێزەکانى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران توانییان سێ ئاڵوودەبووى ماددە هۆشبەرەکان کە دوو کەسیان دانیشتووى سۆرانن و یەکێکیان دانیشتووى هەریرە، بە بڕێک ماددەى هۆشبەرهوه له جۆرى شیشە و حەبى هۆشبەر و کەلوپەلى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر، دەستگیر بکەن”.
ئهوهش خراوهته ڕوو، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەى 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون