لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دهۆک کەسێک گیانی لەدەستدا

گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک رادەگەیێنێت، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی سێمێل – زاخۆ کەسێک گیانی لەدەستدا. 

ئازاد تەها گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک رۆژی هەینی 18-02-2022 راگەیاند، لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان سێمێل – زاخۆ رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون بریندارن. 

گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، “ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری توێتا کامرییە و شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست دەرچووە، بەو هۆیەوە خۆی بە گاردڕێڵی سەر شەقامەکان کێشاوە.”

ھەواڵی زیاتر