میونشن ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ی دیپلۆماسییه به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لاوانی سیاسی له ئه‌وروپا، ئاشكرای ده‌كات، مه‌به‌ست له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، دابینكردنی ئاشتی و ئاسایشه بۆ ته‌واوی وڵاتانی جیهان.
فه‌لاح حه‌سه‌ن، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لاوانی سیاسی له ئه‌وروپا، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌موو مه‌به‌سته‌كانی ئه‌و كۆنفراسه دابینكردنی ئاشتییه له جیهان و له رێگه‌ی ئه‌و دیدارانه ئه‌و ئاشتییه له جیهان به‌رقه‌رار بێت.
فه‌لاح حه‌سه‌ن راشیگه‌یاند، جۆره‌ی بانگهێشته‌كان له كۆنفرانسی میونشن پێكهاتووه له بانگكردنی سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره و خه‌ڵكانی دیپلۆماسی و شاره‌زایانی سه‌ربازی و ئه‌منی، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌شدارن ئه‌ندامی ناتۆن، ئه‌وانه‌ش بانگهێشت ده‌كرێن كه ولاتی گه‌وره و كاریگه‌رن، وه‌ك (چین، هیندستان، ئێران، ژاپۆن و رووسیا) كه رووداوه‌كانی رۆژ لێیانه‌وه نزیكه و زۆر جار وا پێویست ده‌كات ئاماده‌ییان هه‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی لاوانی سیاسی له ئه‌وروپا، روونیكرده‌وه، زۆر گرنگه هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت له كۆنفرانسه‌دا به‌شداره، كه جیاواز له‌گه‌ڵ پار ساڵ سه‌ركرده‌كانی جیهان راسته‌وخۆ یه‌كتر ده‌بینن، ئه‌مه ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ی دیپلۆماسییه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كه سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ر له‌نوێ له‌و كۆنفرانسه‌دا خه‌ڵكانی نوێ ده‌بینێت، په‌یامه‌كانی حكومه‌ت ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌وان. ده‌شڵیت: “بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دۆسییه‌ی ئۆكرانیا و رووسیا گرنگه، ئه‌گه‌ر رووسیا ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر كێڤ ئه‌نجام بدات، بێگومان ئابڵوقه‌ی ئابووری ده‌خه‌نه سه‌ر مۆسكۆ، كه حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زیانی به‌رده‌كه‌وێت، به‌وه‌ی روزنه‌فتی رووسی رێژه‌یه‌كی زۆری نه‌وتی كوردستان ده‌كڕێت”.
فه‌لاح حه‌سه‌ن، گوتیشی: “حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت جگه له رووسیا به‌دوای ئالته‌رناتیڤی دیكه بگه‌ڕێت بۆ فرۆشتنی نه‌وت، كه‌وایه بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت له میونشن له ئێستادا زۆر گرنگه، چونكه ئاگاداری رووداوه‌كانی دۆسییه‌ی (ئۆكرانیا – رووسیا) ده‌بێت”.
ئه‌و به‌رپرسه روونیكرده‌وه، كێشه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و كۆنفراسه، بوونی داعشه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه سه‌رۆكی حكومه‌ت دوایین پێشهات و زانیارییه‌كان له‌وباره‌وه ده‌گه‌یه‌نێته وڵاتانی جیهان.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزی به‌شداریان له كۆنفراسی ئاسایشی موینشن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای وڵاتانی جیهان كۆبووه‌وه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانی وڵاتان كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی خشته‌ی دیداره‌كان له میونشن، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی، وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن، خلووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، نه‌جیب میقاتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان، ئورسۆلا ڤۆنده‌رلاین، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا دیداری ده‌بێت.
له‌و دیدارانه‌دا، وێڕای په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بایه‌خی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ بنبڕكردنی تیرۆر له عێراق ده‌خاته‌ڕوو.
رۆژی پێنجشه‌ممه (17ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی قه‌ته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له 58ـه‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، گه‌یشته هه‌رێمی باڤاریا له ئه‌ڵمانیا و له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمه‌كه‌وه پێشوازی لێكرا.
ئه‌مڕۆ كاره‌كانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌ستپێده‌كه‌ن و بڕیاره دوو رۆژ بخایه‌نێت و له كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه، هاوکات نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان میوانی كۆنفرانسه‌كه‌یه و ژماره‌یه‌ك دیداری له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی به‌شداربووی كۆنفرانسه‌كه ده‌بێت. هه‌روه‌ها له ئاستی عێراقیشدا، فوئاد حوسێن، وه‌زیره كورده‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق میوانی كۆنفرانسه‌كه‌یه.