گرنگترین تەوەرەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن 2022

لە 58ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆک و بەرپرسە باڵاکانی ئەوروپا و هاوپەیمانانای ناتۆ و ئەمەریکا، لەبارەی چەند تەوەرەیەکی گرنگەوە گفتوگۆ دەکەن.

وێبسایتی “security conference” تایبەت بە چالاکیەکانی کۆنفرانسی میونشن 2022 ئاماژەی بەوەدا، لە 58ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەو بابەتانەی جێی نیگەرانی هەمووانن لەگەڵ کێشە باوەکانی جیهان تاوتوێ دەکرێن.

گرنگترین تەوەرەکانی کۆنفرانسەکە:

– بەرگری

سیاسەتی ئاسایشی ترانس ئەتلانتیک و بەرگری ئەوروپا لە تەوەرە سەرەکیەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندان، لەگەڵ چەند تەوەرەیەکی دیکە کە پەیوەستن بە ئاسایشی جیهانییەوە.

بەرگری جیهانی
بەرگری جیهانی

– رێکخستنی جیهانی

سیاسەتی جیهانی خۆی لەچەرخی سەردەمێکدا دەبینێتەوە کە بەگۆڕانکاری دابەشکردنی جیهانی دەسەڵات و لاوازبوونی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دیاری دەناسرێتەوە. ئامانج لە بەرنامەی رێکخستنی جیهانی بەهێزکردنی مشتومڕەکانە دەربارەی سیستەمی نێودەوڵەتی، میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی جیهانی و پێشبڕکێی نێوان سیستەمەکان.

– ئاسیشی مرۆڤ

بەشێكی سەرەکی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کەسایەتیەکان و بڕیاردەرانی کەرتە جیاوازەکان کۆ دەکاتەوە بۆ سازکردنی دیبەتێك لەسەر تەندروستی و مرۆڤدۆستی و بەرەنگاربوونەوەی ئاساییشی نا نەریتی بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵک.

پەیکەری
پەیکەری “نا بۆ توندوتیژی”

– خۆڕاگری

پرۆگرامی خۆڕاگری میونشن 2022 ئامانجی ئەوەیە کە گفتوگۆکە لە دەوری یەکتربڕەکانی حوکمڕانی و ژینگە و ئاسایش و خۆشگوزەرانیدا پێش بخەن.

– تەکنەلۆجیا

پرۆگرامی تەکنەلۆجی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن هەوڵ دەدات دیبەیتێک لەبارەی رێکخستن و گونجاندی یاساکان لەگەڵ بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەمدا دروست بکات لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایش و هاوکاری جیهانی.

ھەواڵی زیاتر