دەزگای خێرخوازی بارزانی نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتنی لە ناحیەی خەلیفان کردەوە

ئەمڕۆ پێنچ شەممە، لە سنووری ناحیەی خەلیفان، بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر، سەرۆکی ئیدارەی سۆران و سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن کرایەوە.

ھەڵگورد نەجیب، سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ لە ناحیەی خەلیفانین بۆ خزمەتکرنی ھاووڵاتیان، بەمەبەستی کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن، ئەمەش ھەنگاوێکی گرینگە بۆ باشتربوونی کەرتی تەندروستی”.

نەجیب ئەوەشی ڕاگەیاند: “سوپاسی سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکەین، کە تەواوی پڕۆژەکەیان لە ئەستۆگرت و لەماوەی دیاریکراوی خۆیدا جێبەجێکرا، ھەروەھا نەخۆشخانەکە فریاکەوتنە بەشێوەی ٢٤ کاتژمێری لە خزمەتی ھاووڵاتیانی ناحیەی خەلیفان و گوندەکانی دەوروبەریدایە

ھەواڵی زیاتر