بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، رۆژی هەینی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی نمە باران هەیە