ئەمڕۆ چوارشەممە هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی پێشوازی لە مارك برایسۆن ریچاردسۆن باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق كرد.
زێباری لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “فەیسبووك” بڵاوی كردەوە ئەمڕۆ ٢٠٢٢/٢/١٦ پێشوازی له مارك برايسۆن ريچاردسۆن باڵوێزى بەريتانيا له عێراق و شاندێكی ياوەری كردووە.
ئاماژەشی بەوە داوە لە كۆبوونەوەیەكدا باسیان له كێشەكانى پرۆسەى سياسى و حوكمرانى له عێراق كردووە.

