کۆگایەکی دەرمان و دەرمانخانەیەک لە سێمێل داخران 

بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان داخستنى کۆگایەکی دەرمان و دەرمانخانەیەکى لە قەزای سێمێل راگەیاند.  

بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە بەردەوامی گەڕان و پشکنینە بەردەوامەکانی تیمی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتیەکە بە پاڵپشتی ئاسایشی پارێزگای دھۆک و سێمێل بە ھاوکاری پۆلیسی شارەوانی قەزای سێمێل، کۆگایەکی دەرمان و دەرمانخانەیەک بە ھۆکاری سەرپێچی کردن لە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و مامەڵەکردن بە دەرمانی نایاسایی و بێ سەرچاوە داخران.  

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمە ھەمیشەییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بە بەردەوامی چاودێرن بەسەر  بازاڕی دەرمان و سەرپێچیکاران  ڕووبەڕووی یاسا دەکەنەوە.  

ھەواڵی زیاتر