زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری رادەستی خاوەنەکانیان دەکرێن

دوای داڕشتنەوەی نەخشەی نوێ، زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رادەستی خاوەنەکانیان کران.

عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر رایگه‌یاند، ئەمڕۆ نەخشەی تازەی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری رادەستی خاوەنەکانیان دەکرێت، دوای ئەوەی لە سەرنجدان تەواو دەبن، چەسپاندنی بۆ دەکرێت و رێگە بە خاوەن زەوییەکان دەدەین داوای رێپێدانی خانوو دروستکردن بکەن.

راشیگەیاند، ماوەی 14 رۆژ دیارکراوە، ئەگەر هەر گرفتێک هەبێت، خاوەن زەوییەکان دەتوانن سکاڵاکانیان بدەنە لیژنەی پەیوەندیدار، بۆ ئەوەی گرفتەکان چارەسەر بکرێن.

زەوییەکان ژمارەیان 4200 پارچەی 200 مەترین و دراونەتە ئەو هاوبەشانەی کە چەند ساڵێک بەر لە ئێستا بۆ کڕینی خانوو لە گوندی کۆری 7 هەزار دۆلاریان دابوو.

نەخشەی زەوییەکان
نەخشەی زەوییەکان
ھەواڵی زیاتر