پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور  و هەوری تەواو، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو