ئەمڕۆ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی قەتەر دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی شاندێکی حکوومی، سەردانی قەتەر بکات.

لەو سەردانەیدا کە لە سەر بانگهێشتی فەرمیی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر ئەنجامی دەدات، مەسرور بارزانی لەگەڵ شێخ تەمیم و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ میری قەتەر و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێی چوار پرسی گرنگ دەکات کە بریتین لە:

– ئالوگۆڕی بازرگانی

– وەبەرهێنان

– وزە

– کشتوکاڵ

ھەواڵی زیاتر