هەرێمی کوردستان بازاڕێکی گونجاوی گازی سروشتییە

هەرێمی کوردستان خەریکی دروستکردن و بنیاتیانی دوو بۆڕیی گازە کە لەمێژە چاوەڕێ دەکرێت بنیات بنرێت، ئەو بۆڕیانە دەبنە سەرچاوەیەکی گرنگی پڕکردنەوەی پێویستیی ناوخۆ لە گازی سروشتی، لەوەش گرنگتر گازی سروشتیی هەرێمی کوردستان بە درێژایی 35 کیلۆمەتر دەگوازێتەوە نێو سنووری تورکیا، ئەوەش لە خەونێکی لەمێژینەی گازی سروشتی نزیکی دەکاتەوە. پاش چەند ساڵ دواکەوتن، ئێستا ڕووناکییەک لە تونێلەکەوە دەرکەوتووە کە گازی کوردستان ببێتە کاڵایەکی گرنگی پڕکردنەوەی پێویستیی وڵاتانی جیهان.

بۆڕیی گازی ئێستای هەرێمی کوردستان لە کێڵگەی کۆرمۆر کە لەلایەن کریسنت پەترۆلیۆمەوە بەڕێوە دەبرێت و دانەگاز بەشێکە تێیدا بۆ وێستگەکانی وزە لە چەمچەماڵ، لە کاردایە. بەرهەمی کۆرمۆر 452 ملیۆن مەتر سێجا گاز بووە لە مانگی کانوونی یەکەمدا، جگە لەوەش 100 پێ سێ جا لە رۆژێکدا لەلایەن کۆمپانیای کارەوە لە خورمەڵە بەرهەم دەهێنرێت بۆ پێویستیی نێوخۆیی.
ئێستا بۆڕییەک کە توانای گواستنەوەی 250 ملیۆن پێ سێجا گازی هەیە لەدروستکردندایە لە کۆرمۆر، بە توانای 690 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی لە چارەگی دووەمی 2023دا، جگە لەوەش 250 ملیۆن پێ سێجا گاز بە هەمان شێوە بۆ ئەو بۆڕییە لە سەرەتای ساڵی 2024 تاوەکو 2025 ئامادە دەبێت و دەچێتە سەر بەرهەمی گشتی.
بۆڕیی ئێستای گازی سروشتی لە نێوان کۆرمۆر و هەولێر 36 دایمێترە، ڕۆژی 9ـی شوبات پاتریک ئەڵمان وۆرد بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دانەگاز ڕایگەیاند: “هەرێمی کوردستان بەنیازە پانتایی ئەو بۆڕییە دووهێندە لێ بکات، بۆیە پلان هەیە بۆڕییەکی گازی فراوان لە هەرێمی کوردستان بە تەواوی بەرهەمەوە دروست بکرێت و ببێتە سەرچاوەیەکی باشی داهات و کارتێک بەدەستی هەرێمی کوردستانەوە. بە بەستنەوەی کۆرمۆر بە دهۆکەوە هەنگاوێکی گرنگی ئەو پرۆسەیە، مەجید جەعفەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کریسنت پەترۆلیۆن ڕایگەیاند: “ئەو بۆڕییەی گازی سروشتی ڕاستەوخۆ پێویستیی ناوخۆ پڕ دەکاتەوە، ئەوکات دهۆک پێش هەمووان سوودمەند دەبێت لە پڕکردنەوەی پێویستییەکانی ناوخۆ بەو گازە، پاتریک ئەڵمان وۆرد دەڵێت: “وێستگەی وزە لەو پارێزگایە بە دووری 35 کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا هەڵکەوتووە، تورکیاش خۆی بۆڕی گازی سروشتی بنیاتناوە، بۆیە بەستنەوەی بۆڕی گازی هەردوولا کارێکی ئەوەندە زۆری ناوێت و سیستەمەکە دەکرێت بە تەواوی بەیەکدی ببەسترێتەوە.
بەڕێوەبەرەکەی دانەگاز دەڵێ: “چەندین ساڵە کاردەکەین و بەردەوام دەبین لەوەی گازی سروشتی کوردستان نەک تەنیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بێت، بەڵکو بنێردرێتە تورکیا و یەکێتی ئەورووپاش.
تورکیا بەردەوام ناوەندی ئامانج و پلانەکانی هەرێمی کوردستان بووە بۆ گواستنەوەی گازی سروشتی. بەپێی ڕێککەوتنێکی گاز لە ساڵی 2013دا، بەردەوام هەناردەی گاز بۆ تورکیا هەر بەرز بووەتەوە و ساڵ بە ساڵیش زیاد دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕۆژی 4ـی شوباتدا، لەگەڵ زیادبوونی نائارامی لە سەقامگیریی هەناردەی گازی ئێران، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت:” ڕەنگە گازی سروشتی لە عێراقەوە هاوردە بکەین، ئەو گوتی قسەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە لەوبارەوە.
پێش ئەوەش کەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سروشتییەکان، پلانی هەناردەی گازی سروشتیی ڕاگەیاندبوو، ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای وێستێرن زاگرۆس، توانی بۆ یەکەمجار پەرە بە کێڵگەی کوردەمیر بدات، پاشان لە ئابی 2021 دا حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستی کارکردنی گەنەل ئێنێرژێی لە کێڵگەکانی میران و بنەباوی هەڵوەشاندەوە کە بەرهەمی گازی سروشتیان هەیە.
بازاڕێکی گونجاوی گازی سروشتی هەرێمی کوردستان، عێراقە، بەڵام زۆر جار مشتومڕی سیاسی دەبنە ڕێگری بەردەم هەنگاوەکان، بەپێی گوتەی بەرپرسانی دانە گاز بە وەزارەتی نەوتی عێراق و بەرپرسانی دیکەی عێراقیان گوتووە، یەدەگی پێویستی گاز و توانای گواستنەوەی گازیان هەیەلە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ ناوچەکانی عێراق لە ڕێگەی بۆڕی جەمبوور، گفتوگۆ لەوبارەوە کراوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئەنجام، بۆڕی گازی سروشتی لە کۆرمۆرەوە دەبەستێتەوە بە بۆڕی جەمبوور لە نزیک کەرکووک.
بژاردەیەکی دیکەش سووتاندنی گازەکەیە لە وێستگەکانی کارەبا و فرۆشتنەوەی کارەباکە بە عێراق، ئەو پێشنیازە کریسنت پەترۆلیۆم بۆ عێراقیی کردووە، ئێستاش بڕێک کارەبا بۆ عێراق دەگوازرێتەوە، بۆیە ئێستا بژاردەی نزیک بازاڕی عێراقیە، یان گواستنەوەی گازی سروشتییان بەکارهێنانی لە وێستگەکانی کارەبا و پێدانی کارەبا بە عێراق.
سەرچاوە:
ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕاپرسی و لێکۆڵینەوە

ھەواڵی زیاتر