سلێمانی..دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئیبراھیم ئەحمەد دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: دوای ئەوەی شۆفێری تەکسییەک بەئۆتۆمبێلکەی لەھاوڵاتییەک دەدات و دواتر ھەڵدێ، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو ھاوڵاتییەکەیان بەبرینداری گەیاندە نەخۆشخانە.

دوای لێکۆڵینەوەو پشکنینی کەسەکە لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە، دەرکەوت کە بڕێک ماددەی ھۆشبەری لەجۆری کریستاڵ پێبووە، ھاوکات لەکاتی پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەیدا دەستگیراوە بەسەر چەکێکی بێ مۆڵەتدا.

دواتر لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئیبراھیم ئەحمەدەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار (ئ، خ) لەدایکبووی ١٩٨٢ کرایەوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

ھەروەھا دوای ماوەیەکی کەم لەڕووداوەکە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئیبراھیم ئەحمەد توانیان شۆفێری تەکسیەکەش بدۆزنەوەو دەستگیری بکەن.

لەئێستا تۆمەتبار (ع، ک) لەدایکبووی ١٩٦٩ بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر