لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی پرسی باج و پێشینه‌ی خانووبه‌ره له هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە کاری لێژنه‌ی دارایی و ئابوورى، پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممه 14ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022، لیژنه‌ی ناوبراو، به‌سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیاردەر و ئه‌ندامان و راوێژکارانی لێژنه‌كه كۆبوونه‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له کۆبوونەوەکەدا زیادبوونی باج و رسومات و دیاریکردنی باجە یاساییەکان بۆ کۆمپانیا گەورەکان، گفتوگۆی لەباره‌وه كرا.
په‌رله‌مان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، بڕیاردرا نووسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی بکرێت بۆ ناردنی خشتەی بڕ و جۆر و پاڵپشتیی یاسایی بۆ باجدان، بەمەبەستی بەرچاوڕوونیی.
لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى له په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا، نووسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی بکات بۆ بە قیستکردنی پێشینەی خانووبەرە.
په‌رله‌مان روونیكرده‌وه، داواکارییە سەرەکییەکانی بەڵێندەرانی کوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه کرا، بڕیاردرا لیژنەیەکی لاوەکی پێکبهێنرێت بۆ سەردانیکردنی وەزارەتی دارایی و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بۆ بەدواداچوون و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانیان.