دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دادگای باڵای فیدراڵ بڕیاریدا هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق له كاندیدبوونی دوور بخاته‌وه، ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌ندرا، كه پارتی دیموكراتی كوردستان رێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالد، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردووه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د خاليد، خه‌ڵكی گوندی بارزانه و پێشتر ئاواره‌ی ئێران بووه، له دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991، بووه‌ته ئه‌ندامی سكرتارییه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، پاشان بووه‌ته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندیی رێكخستنی پارتی.
ناوبراو له ئاژانسی پاراستن و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی كارای هه‌بووه، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له به‌شی ئه‌ندازیاریی شارستانی له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و ماسته‌ری له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ده‌توانێت به پێنج زمان قسه بكات، ئه‌وانیش: “كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، توركی و فارسی”.
له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ته‌ممووزی ساڵی 2019 تائێستا، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئێستاش له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید كرا و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت چانسی سه‌ركه‌وتنی له سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی دیكه بۆ ئه‌و پۆسته زیاتر بێت.