لە زاخۆ ئافرەتێک بووە قوربانی دەستی براکەی

پۆلیسى زاخۆ رایگەیاند، ژنێکى ٣٠ ساڵان کە خاوەنى چوار منداڵە بەدەستى براکەى بەسەختى بریندارکراوە و دواتر لەنەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە.  

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، رووداوەکە کاتژمێر  ٥:٣٠ ى ئێوارە روویداوە، ژنێکى ٣٠ ساڵان بەناوى  ( ع .م. ا ) بە دەمانچە لەلایەن برایەکییەوە لەگەڕەکى کارێز لە زاخۆ بریندارکراوە.  

ئاماژەى بەوەشکردووە، ژنەکە بەپەلە بۆ نەخۆشخانە گوێزراوەتەوە و دواتر گیانى لەدەستداوە و براکەشى دەستگیرکراوە.  

ھەواڵی زیاتر