سلێمانی..بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە چەند کەسێک برینداربوون

لەشاری سلێمانی بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو و لەئەنجامدا سێ کەس برینداربوون.

سامان نادر، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی خێرا 122 رایگەیاند،”کەمێک لەمەوبەر سێ کەسیان بە برینداری هێناوەتە نەخۆشخانەی شار کەبەهۆی پێکانیان بە فیشەک برینداربوون”.

ئاشکراشیکرد،”بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ لەنێوان دوو خێزانی گەڕەکی کانی کوردە دروستبووە و شەڕەکە سەریکێشاوە بۆ تەقەکردن.

تائێستا پۆلیسی سلێمانی هیچ زانیارییەکی لەبارەی وردەکاری شەڕەکەوە ئاشکرانەکردوە.

ھەواڵی زیاتر