وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی سبەینێی ڕاگەیاند 

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو دابه‌ش ده‌كرێت.   

بەگوێرەی خشتەیەکی مووچە کە وەزارەتی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە، سبەینێ دووشەممە 14-2-2022، مووچەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دابەش دەكرێت.  

لە بەرواری 25-1-2022، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 1 کرا، بەڵام بەهۆی بەڕێوەچوونی بەشێوەیەکی خاو هێشتا پرۆسەکە بەردەوامە.  

ھەواڵی زیاتر