وەزارەتی پەروەردە قوتابیانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەرەکی ئاگادار دەکاتەوە، کە رۆژێک پێش تاقیکردنەوە، دەتوانن لینێک کە لە خوارەوە دانراوە هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان بزانن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان رایگەیاند: “ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى  12ى ئامادەیى دەرەکى بەرایی(تمهیدى) بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەم لینکە بەپێى پارێزگاکان ئەو قوتابخانانەى مامەڵەیان لێ کردووە دەتوانن شوێن و هۆڵى  تاقیکردنەوەکانیان بزانن”.

ئاماژە بەوەشکراوە: “داوایان لێ دەکەین رۆژێک پێش ئەنجامدانى ئەزموونە بەراییەکان کە لە رێکەوتى (19ی2ی2022) کاتژمێر (1)ى دواى نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت، سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان”.

ھەواڵی زیاتر