هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

رێنمایی نوێ بۆ کاری تاکسی لە هەولێر چووە بواری جێبەجێکردنەوە 

لە راگەیەندراوێکدا هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە: “ئەو کەسانەی کە ئارەزومەندی کاری تاکسی دەکەن، ئاگاداردەکەینەوە، رێنمایی ژمارە 7ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی سێیەم، بڕگە 11ی تایبەت بە تۆمارکردنی تاکسی مۆدێل بەرز چووە بواری جێبەجێکردن”.

مەرجەکان پێکهاتوون لە:

١-دەبێت ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو تاکسی بێت و رەنگی تبنی بێت، وەکو ئەو تاکسیانەی کە لە هەرێمی کوردستان کاریان پێدەکرێت.

2-بۆ تۆمارکردنی تاکسیە مۆدێل بەرزەکە پێویستە تاکسیەکی  مۆدیل کۆن  هەڵبوەشێننەوە.

3-ئەو هاووڵاتیانەی کە دەیانەوێت تاکسیەکانیان بە ئارەزومەندانە بگۆڕن بۆ تایبەت، رێگاپێدراون و دەتوانن کەڵک لە ژمارەی تاکسیەکە وەربگرن و بیفرۆشنەوە، لە بەرامبەردا سوماتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت بدەن.