لەمەودوا ئەوانەی پاسپۆرتیان نییە دەتوانن ببنە خاوەنی كارتی ڤاكسین

ئەژین عەبدوڵڵا-هەولێر

لە نووسراوێكدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، لە چارەسەری گرفتی ئەو كەسانە دەكات كە پاش وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاكسین نەیاندەتوانی ببنە خاوەنی کارتی فاکسین.

بەپێی نووسراوێکی وه‌زارەتی ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان، کە لە 8ی 2ی 2022 دەرچووە و واژووی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی پێيوایە، ئاماژە بە بڕیارێكی نوێ دراوە بۆ پێدانی کارتی ڤاکسین بە هاووڵاتییان.
بە گوێرەی ناوەرۆكی نوسراوەكە ئەو كەسانەی گرفتی پاسپۆرتیان هەیە دەتوانن لەبڕی ژمارەی پاسپۆرت، ژمارەی کارتی نیشتمانی، یان ناسنامەی باری شارستانی لە کارتەکە بدرێت، بەمەش ئەو جۆرە كارتە تەنها بۆ ناوخۆ دەبێت و بۆ گەشتی دەرەوە نابێ.

ھەواڵی زیاتر