لەسەر دەستکاریکردنی پێوەری زیرەک چەند کەسێک دەستگیرکران 

قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، پێنج کەس بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەک دەستگیر کران.   

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر (شەممە 12-2-2022) ڕایگەیاند، “دوای کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بەو کەسانەی دەستکاری پێوەری زیرەکی کارەبای گەڕەکەکان دەکەن، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەلایەن لێژنەکانی قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر و پۆلیسی شارەوانی (5) کەس لەکاتی کارکردنیان و دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکی کارەبا لەیەکێک لە گەڕەکانی شاری هەولێر دەستگیرکران.”   

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای دەستگیکردنیان و دەست بەسەر داگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان و ئەو کەلوپەلانەی کارەکەیان پێ ئەنجامدەدا، لەئێستادا پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوە و ڕەوانەی دادگا دەکرێن بۆ بە سزا گەیاندنیان بەپێی یاسا.”   

ھەواڵی زیاتر