بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، بۆ دروستكردنی ئەژماری بانكی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران هەر قوتابخانەیەك كەمتەرخەم بێت لە داهاتوودا لە دابینكردنی مووچە بێبەش دەبێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر (شەممە 12-2-2022) ڕایگەیاند، “كارگێڕیی سەرجەم قوتابخانەكان ئاگادار دەكەینەوە كە زۆر پێویستە بەپەلە یەكێك لە ژمارەكانی كارتی نیشتمانی، یان ناسنامەی باری شارستانی کە ژمارەی بایۆمەتریی لەسەرە بۆ سەرجەم میلاكی قوتابخانە لە مامۆستایان و فەرمانبەران، داخلی سیستەمی e_parwarda بكرێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ناردنی ئەو ژمارانە بە مەبەستی دروستكردنی ئەژماری بانكی (حساب بانكی)یە بۆ سەرجەم میلاكی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر و هەر قوتابخانەیەك كەمتەرخەم بێت، لە داهاتوودا لە دابینكردنی مووچە بێبەش دەبێت”.