لە سنووری پشدەر ڤایرۆسێکی نوێ بڵاوبووەتەوە

تەندروستی راپەڕین رایگەیاند، ئەنجامی لیژنەكانیان ئەوە دەردەخات كە هۆكاری ئەو پەتای سكچون و رشانەوەیەی لە سنووری پشدەر بڵاوبۆتەوەو بەهۆیەوە خەڵكێكی زۆر داخڵی نەخۆشخانە كراون، ڤایرۆسی “رۆتا”یە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی”ماوەیەکە پەتای سکچون و ڕشانەوە لە سنووری پشدەر تەشەنەی کردووە و تائێستا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بەهۆی پەتاکەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون، دوای وەرگرتنی چەندین پشکنینی جۆراوجۆ دەرکەوتووە ئەم پەتایە بەهۆی جۆرێک لەڤایرۆسەوە بڵاو بۆتەوە.”

بەپێی راگەیەندراوەكە، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین وتویەتی” ئەنجامی لیژنەکانمان ئەوە دەردەخات کە هۆکاری سکچون و ڕشانەوەکەی پشدەر ڕۆتا ڤایرۆسە.”

تەندروستی راپەڕین داوای لەدانیشتوانی سنورەکە كردوە پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن:

1ـ دوورکەوتنەوە لەتووشبوانی پەتاکەو پێویستە بەهیچ شێوەیەک بەرکەوتەیان نەبێت لەگەڵ توشبووان .

2ـ پێویستە ئاو بکوڵێندرێت پێش خواردنەوە.

3ـ بەهەمو شێوەیەک پابەندی پاک و خاوێنی بن.

ھەواڵی زیاتر