په‌تایه‌كی كوشنده له به‌ریتانیا بڵاو بووه‌وه
به‌رپرسانی ته‌ندروستی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه، په‌تایه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئیبۆلا و كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵداوه، كه‌سێك به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و په‌تا نوێیه گیانی له‌ده‌ستدا، 3 حاڵه‌تی نوێش تۆمار كرا.
ئاژانسی ته‌ندروستی به‌ریتانی رایگه‌یاند، په‌تای (تای لاسا)ـی كووشنده دووباره له به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵداوه، كه زۆر له ڤایرۆسی ئیبۆلا و كۆرۆنا نزیكه، به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و ئاژانسه به‌ریتانیه راشیگه‌یاند، 3 كه‌س له رۆژهه‌ڵاتی به‌ریتانیا تووشی په‌تای (تای لاسا) بوونه، كه له‌یه‌ك خێزانن و تازه له گه‌شتێكی باشووری ئه‌فریقا گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئه‌و ئاژانسه روونیكرده‌وه، نیشانه‌كانی ئه‌و په‌تا نوێییه، بریتین له (به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، سه‌ختی قووتدان، قه‌بزی، ژانی گه‌ده، سكچوونی خوێناوی، سه‌رسوڕان، ماندوو بوون، سه‌ر ئێشه، هه‌ناسه ته‌نگی و قوڕگ ئێشان).
ئه‌و ئاژانسه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه له ته‌واوی به‌ریتانیا له ئارادایه.
گوته‌بێژی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه تووشبووه به‌ریتانییه‌كه تێیدا گیانی له‌ده‌ستدا رایگه‌یاند، هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سێك به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی تای لاسا پشتڕاست ده‌كه‌ینه‌وه.
بۆ یه‌كه‌مین جار 8 حاڵه‌تی تای لاسا له ساڵی 1980 له به‌ریتانیا بڵاوبووه‌وه، دواین جاریش له ساڵی 2009 حاڵه‌تێكی دیكه له‌م وڵاته تۆمار كرا، به‌هۆی خواردن و كه‌ره‌سته‌كانی نانخواردن ئه‌و په‌تایه ده‌گوازرێته‌وه، جیا له‌وه‌ش له رێگه‌ی شله‌مه‌نییه‌كی له‌شی مرۆڤی تووشبوو به تای لاسا، بۆ مرۆڤی دیكه ده‌گوازرێته‌وه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌باره‌ی تای لاسا رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه نه‌گیرێت، له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 5 هه‌زار كه‌س به‌هۆیه‌وه له به‌ریتانیا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.