پرسەنامەی مەسرور بارزانی بۆ كۆچی دوایی پاتریارک مار ئەدای دووەم

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی باوەڕدارانی کەنیسەی کۆنی رۆژهەڵاتی کرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکیحکومەتی هەرێمی کوردستان:

بۆ کۆچی دوایی قەداسەتی پاتریارک مار ئەدای دووەم، پاتریارکی کەنیسەی کۆنی ڕۆژهەڵاتی، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی باوەڕدارانی کەنیسەی کۆنی رۆژهەڵاتی و خوشک و برایانی کریستیان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

پاتریارک مار ئەدای دووەم
پاتریارک مار ئەدای دووەم
ھەواڵی زیاتر