بە زەبری هێز ٨٠ ملیار دینار لە بانکی ئاشتی دەبردرێت

راپۆرت: دەشتی ئیسماعیل

داخستنی دەیان دۆسیەیی بەلگەدار لە دادگای سلێمانی و لەلایەن چەند گروپ ولایەنێک بردنی دەیان ملیار دینار بەزەبری هێز هەرەشەو تۆقاندن لە لایەن ئەو گروپەنەوە کە دادوەرکان ناوێرن لەترسی گیانی خۆیان ومال ومندالیان دەست بەو دۆسیانە بەرن تاوانباران روبەروی یاساو دادگاکانی هەرێمی کوردستانیان بکەنەوە.

لە بەدواداچونێکی رۆژنامەوانیداو پشت بەستن بە چەند بەلگەی حاشا هەلنەگر پشت بەستن بە راپۆرتی چاودێری دارایی  بۆ ئەو گەندەلیانەی کراوە و دەیان ملیار دیناریان بردووە.

سێ مانگ پێش ئێستا حکومەتی کوردستان نزیکەی ٨٠ ملیار دیانری بۆ هەندێ لە پرۆژەکانی سلێمانی تەرخان کردبوو پارەکەشی رەوانەی بانکی ئاشتی کردبوو لە شاری سلێمانی ،بەلام ئەو پارەیە لەلایەن چەند بەرپرسێک پارەکە لە بانک دەبردرێت .

بەپێ ئەو زانیاریانەی کە دەست ئێمە کەوتووە پەرلەمانتار علی حمە سالح سەرەرای ئەو هەرەشەنەی کە لەسەریەتی چەند جارێک ئەو دۆسیەی داوەتە پارێزگاری سلێمانی و دادگا پەرلامانیش  بەلام وەک خۆی ئاماژەی پی کردووە دۆسیەکانیان داخستوە هیچ بەرەو پێشڤەچونێک نەبووە، کە ئەمەش پەیوەندی بەو هەرەشەو مەترسیانە هەیە کە بەردەوام دەکرێت لە لایەن ئەو گروپ ودزوما فیایانەی کە بە ئاشکرا داهاتی ئەو میلەتە دەخۆن.

کۆی ئەو پارانەی کە بردراون لە رێگەی بانکی ئاشتیەوەو دادوەرەکانیش ناوێرن قسە بکەن

لەبری کارکردن وخەمخۆری دادگای سلێمانی وپارێزگار ئەو داهاتەی کە هەیە و هاتووە  بخرێتە خزمەت دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بۆ رێگاو بان چاکردنی جوت سایدی کەلار سلێمانی و رانیە سلێمانی کە نزیکەی ٨٠ ملیار دینارهاتووە بۆ بانکی ئاشتی بەلام  دزراوەو دۆسیەکەشیان داخستووە،بە بیانوی ئەوەی پارەکە بە رەسید ماوە بەلام بە کاش لەبانکدا نەماوە، ئێ باشە ئەم پارەیە بە کاش هاتووە چی لی هاتووە و کی بردویەتی بۆ پارێزگارو دادگای سلێمانی هیچ هەلوێستێکیان نیە لەسەر ئەم کەیسە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی ٨٠ ملیار دیناری بۆ پرۆژەو وەبەرهێنان تەخان کردبوو بۆ چاکردنەوەی رێگاو جوت ساید کردنی نێوان شارەکان

ئەوەی کە روونە بانکی ئاشتی لە ٣ مانگی رابردوو نزیکەی ٨٠ ملیار دینار هاتبوو سەر حیسابەکەی کەچی لەو برە پارەیە تەنیا ٢٠ ملیار دیناری دیارەو پارەکەی کەش لەلایەن هەندی گروپی ناو یەکیەتی ئەو پارەیان بردووە بە بێ ئەوەی داواکاری گشتی و پارێزگاری سلێمانی بێنە دەنگ و دۆسیەکانیشیان داخران و دادوەرەکانیش لە ترسی گیانی خۆیان ناتوانن قسە بکەن یان ناچاریان کردون بە قسە نەکردن لەسەر ئەم دۆسیەیە هەر وەک پەلەمانتار علی حمە سالح هێمای بۆ کردووە تاوکو ئێستاش حکومەت بێدەنگەو نوقەی لێوە نەهاتووە.

پێشەوا هەوروامی پەرلەمانتاری زەرد  لەپەرلەمانی کوردستان وتی خەلکی سلێمانی زۆر گلەی لەوە دەکەن لەوەی ناوچەکەیان بە دەست گرفتی کەمی خزمەتگوزاریەوە دەنالێنێت و حکومەت هێج ئاورێکی لێ ناداتەوە،بەلام بالێرەوە هەموو خەلکی کوردستان وبەتایبەتی پارێزگای سلێمانی ئەو راستیە بزانن کە ٣ مانگ پیش ئیشتا نزیکەی ٨٠ ملیار دینار رەوانەی بانکی ئاشتی کراوە لە سلێمانی بۆ چاکردن ودروست کردنی دوو سایدی نێوان سلێمانی و رانیە،سلێمانی کەلار،بەلام هەر نەک نەکرا لەلایەن دەسەلات دارانی ئەو شارە بەلکو پارەکەش بردرا لەلایەن هەندێ تاقم وگروپی ناو لایەنێکی دیار.

بەلام هەر دوای هەفتەیەک  لە بردنی ئەو پارەیە، بانکی ئاشتی لە روونکردنەوەیەکدا بۆ رای گشتی و بەتایبەتی شاری سلێمانیدا دەلێت ئەو برە پارەیەی هاتۆتە بانکەکەمان بە رەسید ماوە بەلام لە کاتی ئێستادا بە کاش نەماوە و لە کەمترین ماوەشدا ئەو پارەیە دابین دەکەینەوە بەلام ئەوە ٣ مانگ رۆی تاکو ئێستا ئەو پارەیە نەگەراوەتەوە.

یەکێک لە فەرمانبەرانی بانکی ئاشتی بۆ ماڵپەری هەولێر چەند نەهێنیەکی ئاشکرا کرد؟

 یەکێک لە فەرمانبەرانی ئەو بانکە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆی و مال و منداڵی نەیویست ناوەکەی بنوسین و ئاشکرای بکەین بۆ مالپەری هەولێر وتی؟  دیارە کێ ئەو پارەیەیی بردووە ئەوەی ئەو پارەیی بردووە کورەکانی شێخ جەنگین کە نیوەی سلێمانی لەبەر دەستی خۆیان دان هەم لە رووی مادی هەم لە رووی عەسکەری بۆیە هەر شتێک بیەناوێت دەیکەن بە زەبری هێز چونکە نیوەی هێزە چەکدارەکانی سلێمانی لەبەر دەستی خۆیاندایە، بۆیە دوو ڕۆژ لەمەبەو بەر کاژمێر ١١ نیوەرۆ بوو لە کاتی دەوامی ئاساییدا هێزە تایبەتیەکەی خۆیان کە دژە تیرۆرە دەوروبەری بانکەکەیان گرتین و چەند کەسێک هاتنە ژوورەوەو ڕۆیشتن بۆ لای بەرێوەبەر دواتر پارەکانیان بردن و کەسیش نەوێرا یەک قسە بکات.

ئەو فەرمانبەرە ئەوەشی نەشاردەوە گووتی بەڵی پارەکە لە جیاتی خەرج بکرێت بۆ خزمەتگوزاری کەچی مافیاکانی ئەو ناوچەیە کە هەموو خەلك دەزانێت کێنە بردیان و کەسیش لە ترسی گیانی خۆی ناوێرێت یەک قسە بکات ئەگەر نا تیرۆری دەکەن.

ئەو فەرمانبەرە لە کۆتایدا ئەوەشی وت من دلنیام ئەو روونکردنەوەی بانکی ئاشتی داویەتی بۆ شاری سلێمانی کە دەلێت لە کەمترین ماوە ئەو پارەیە دابین دەکەینەوە راست ناکەن بەلکو ئەو بانکەیە لە ژێر هەرەشەکانی ئاسۆی برازای جەلال تالەبانی سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق دراوەو و کەسیش ناتوانێت لێ پێچینەوەی لەگەل بکات چونکە ئەوان خاوەنی هێزی دژەتیرۆرو ئاسایش ‌هێزەکانی حەفتای پێشمەرگەن کە لاهۆری برای هاوسەرۆکی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان خاوەنداریەتی دەکرێن.

سەبارەت بەو پرسیارەی بۆچی تاکو ئێستا پەلەمانی کوردستان دانیشتنی تایبەتی نە کردووە بۆ ئەم دۆسیەیە،ئەوپەرلەمانتارە وتی هەر چەندە بێ سودە ئێمە سەدان دۆسیەیی وامان لەبەر دەستە نازانین لە کوێوە دەست پێبکەین، لەم ماوەیەدا بەنیازین ئێمە وەک فراکسیۆنی زەرد داواکاری پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتی پەلەمان دەکەین بۆ دانیشتن لەسەر ئەم دۆسیەیە بزانین ئەم ٨٠ ملیار دینارە چۆن وا ئاسان کەس قسەی لەسەر ناکات نە دادگا نە پەلەمان نە حکومەت.

ھەواڵی زیاتر