راگەیاندنی پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی فەتحی ئاکرەیی و ھەڵمەت عومەر دەكات 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی فەتحی ئاکرەیی و ھەڵمەت عومەر دەكات.

بەناوی خودای گەورە میھرەبان

بەڕێزان خانەوادەی رۆژنامەنووس فەتحی ئاکرەیی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووس و کادیری دێرینی راگەیاندنی پارتیمان، خوالێخۆشبوو (فەتحی ئاکرەیی)مان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانەوادە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و خزم و ھەڤاڵ و ھاوكارانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.

له‌ خودای گەورە داواكارین سەبوری و ئارامیتان پێ ببەخشێت و، گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوویش بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە وانا الیە راجعون.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

__________

ھەڤاڵ و میدیاکاری بەڕێز (ھەڵمەت عومەر)

به‌داخێکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی بەڕێزتان و بنەماڵە و خزم و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گەورە داواكارین گیانی دایکی کۆچکردووتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبوری و ئارامی بە بەڕێزتان و تەواوی خانەوادەکەتان ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

ھەواڵی زیاتر