یەکێتی زانایان لەسەر قسەکانی ناسر رەزازی و مامۆستایەکی ئایینی هاتە دەنگ

یەکێتی زانایانی کوردستان قسەکانی هونەرمەند ناسر رەزازی بە سوکایەتی کردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و موسڵمانان لێکدەداتەوە و بەپێویستی دەزانێت ئەو هونەرمەندە داوای لێبوردن لە موسڵمانان بکات.

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو بەهۆی جیاوازی بیرو باوەڕی ئاینییەوە، ناکۆکی و لێدوانی دژبەیەک لەنێوان هونەرمەندی گۆرانیبێژ ناسر رەزازی و مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی “مەلا ساڵح دەمامە” هەبووە، یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان لەسەر قسەکانی ناسری رەزازی هاتە دەنگ.  

ناسر رەزازی لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام لە وەڵامی رەخنە و قسەکانی ئەو مامۆستا ئایینیەدا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی “من کە ھەر ھەموو تەمەنم لەپێناو خەڵکی کورد بە ھەموو بەشەکان و ھەر ھەموو زمانێک و مە زھەبە وە تەرخان کرد من کە وەک مرۆڤێك ھاتومەتە سەر زەوی، تا بمێنم رێز بۆ ھەر مەزھەبێک دادەنێم.”

ئەو هونەرمەندە لە ڤیدیۆکەیدا دەڵێت “مەلایەكی لەوجۆرە لەدژی من قسە بکات، بۆم نییە بەرگری لەخۆم بکەم؟ ئەمە ئیسلام نییە، ئیسلام دەبێت گۆڕان لەخۆیدا دروست بکات، ئیسلام ئەگەر بێت و ریفۆرم نەکات لەمە خراپتری لێدێت، لەبری ئەوەی بڵێن ئێزیدی و یارسانەکان کەسی ئێمەن، دەڵێن نانی ئەمانە حەرامە و کافرن و مەچنە ماڵیان”.

ھەواڵی زیاتر