هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

لیستێکی دیکەی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا

سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی چوار وەزارەتی دیکە دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ی راگەیاند: “رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 13/2/2022،. مووچەی وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی دابەش دەکرێت”.

پێشتر هەمان سەرچاوە بە کوردستان24ی گوتبوو: “ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/2/2022، مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و دەزگای مین دابەش دەکرێت”.