بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با، هەروەها لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بارانی مامناوەندی دەبێت، رۆژی هەینی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە باران، لە کاتەکانی بەرەبەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت.