وهزارهتی كارهبا رایگهیاند: هەڵمەتێکی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دهستی پێكرد.
ئەمڕۆ، پێنجشەممە 10/2/2022، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند: ”ئەو شوێنانەی کە سەرپێچییان کردووەتە سەر تۆڕەکانی کارەبا، ڕێوشوێنی یاساییان لە بەرانبەر دەگیرێتە بەر و تا ئەو کاتەی کە ڕێکارەکان تەواو دەبن و سزا دەدرێن، کارەباکەیان نابەسترێتەوە”.
راشیدهگهیهنن: هەڵمەتەکە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی قوشتەپە و پۆلیسی ناحیەکە بەڕێوە چوو.