پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئه‌مڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری راگەیاند: “ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و دەزگای مین دابەش دەکرێت”.

دابەشکردنی مووچەی مانگی یه‌كی ئەمساڵ لە ڕۆژی 25ی مانگ بە وەزارەتی تەندروستی دەستیپێکرد و تا ئێستا پڕۆسەکە بەردەوامی هەیە.