وەزارەتی کار لەبارەی کرێی کرێکاری ناکارامە ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی زیاکردنی کرێی کرێکاری ناکارامە دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی٢ی٢٠٢٢، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردوویکردووەتەوە: دوابەدوای زیاد کردنی کرێی کرێکاری ناکارامە مانگانە لە ۲۸٥ هەزاردینارەوە بۆ ۳٥٠ هەزار دینار و کرێی یەک سەعات کارکردن لە ۱٥٠٠ دینارەوە بۆ ۲٥٠٠ دینار کۆمەڵێک سایت و پەیجی بێ دایک و باوک کەوتونەتە چاواشەکردنی.

هەروەها وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی راشیگەیاندووە: کرێکارانی ئازیز بۆیە بە پێویستمانزانی بە چەند خاڵێک ئەم چەواشەکارییانە ڕاست بکەینەوە.

دەقی خاڵەکان:

۱- بە پێی ماددەی ٤٦ ی یاسای ژمارە ۷۱ی ساڵی ۱۹۸۷ هەموو دوو ساڵ جارێک بەڕێکارێکی تایبەت و لە ڕێگای لیژنەی تایبەتمەندەوە کرێی کرێکاری ناکارامە دەخەمڵێنرێت و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکات بۆ پەسەندکردنی.

۲- کرێکاری ناکارامە دەستەواژەیەکی یاساییە بۆ ئەو کرێکارانەی کە هیچ پسپۆڕی و بڕوانامەیەکیان نیە و یەکەم جاریانە کارێک دەکەن ، بە واتایەکی تر ئەم کرێ زیاد کردنە هەموو ئەو کرێکارانە ناگرێتەوە کە کە شارەزایی و پسپۆڕی تایبەت و کاری قورسی وەک بیناسازی و ئەوانی تر دەکەن.

۳- پێشتر کرێی مانگانەی کرێکاری ناکارامە ۲۸٥ هەزار دینار بوو ئێمە زیادمان کردوە بۆ ۳٥٠ هەزار دینار بەپێی بەدواداچونەکانی ئێمە زۆربەی کرێکارانی ناکارامە زۆر کەمتریش لە ۲۸٥ هەزار دیناریان پێدراوە.

٤- پێشتر کرێی یەک کاتژمێری کاری کرێکاری ناکارامە تەنیا ۱٥٠٠ دینار بوو ئێستا بەرزکراوەتەوە بۆ ۲٥٠٠ دینار.

٥- ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن ئەوەی بە سەعات کار بکات کەمتر وەردەگرێت لەوانەی بە مانگانە کار دەکەن ڕێک پێچەوانەکەی ڕاستە چونکە بە پێی یاسای کار کاتی کارکردنی کرێکاربۆ یەک هەفتە ٤۸ سەعاتە.

٦- ئێمەین لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی کرێکارانین، ئاگادارین زۆر بەی شوێنکارەکان کرێیەکی زۆر کەمتر لەو بڕانەی سەرەوە ئەدەنە کر ێکار.

۷- بە دڵنیاییەوە هەندێ خاوەنکار و بازرگانی چاوچنۆک ئەم بڕیارانەیان پێناخۆشە هەر ئەوانیشن لەپشت ئەم هەڵمەتەوە بەڵام هەموولایەک دڵنیا ئەکەینەوە کە پارێزەری مافەکانی کرێکارانین.

ھەواڵی زیاتر