هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە

به‌ گوێره‌ی بڕیارێكی ته‌ندروستی گشتی سلێمانی، هه‌ر خاوه‌نكار و بازرگانێك كارتی ڤاكسینی پێ نه‌بێت، مامه‌ڵه‌كانی رایی ناكرێن.

به‌ گوێره‌ی بڕیارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئاگاداری بازرگانان و خاوەن کارەکان دەکرێنەوە لە بەرواری ( 10 – 2 – 2022 ) بە دواوە هەر خاوەن کار و بازرگانێک پێویستە لە کاتی سەردانیکردن بۆ  رایکردنی مامەڵە و دەرهێنان و تازەکردنەوەی مۆڵەت و ناسنامەی  تەندروستی،  پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و کارتی ڤاکسینیان پێ بێت.

ته‌ندروستی سلێمانی راشیگه‌یاند، بە پێچەوانەوە هەر خاوەن کار و بازرگانێک کارتی ڤاکسینی پێ نەبێت مامەڵەکانی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی، بەشی چاودێری تەندروستی، رایی ناکرێن و مۆڵەتی کاریان بۆ نوێ ناکرێتەوە.

بۆ وەرگرتنی زۆرترین زانیاری و رێنمایی تەندروستی، دەتوانن سەردانی چەناڵی ڤایبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی  تەندروستی سلێمانی بکەن.  لە رێگای ئەم لینکەوە:

https://invite.viber.com/?g2=AQBCGI%2FzwlEan063s%2F9wUNCAf%2F8fDxwLZCeiFWxvyh49T3AB7M5HeiULXaCLf3ry