بەهۆی پاپەندنەبوون بە ڕێنماییەکان ١٦ سەنتەری مەساج لە هەولێر داخران

پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا له‌ شاری هه‌ولێر به‌یه‌كجار 16 سه‌نته‌ری مه‌ساج به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ ڕێنماییه‌كان داخران.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بە سەرپەرشتی ڕاسته‌وخۆی نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هه‌ولێر و د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، لێژنەی پشکنين و چاودێری قائیمقامییەتی هەولێر و تەندروستی هەولێر بە هاوبەشی دەستیان بە هەڵمەتێکی پشکنین و بەدواداچوون بۆ چەند سەنتەرێکی چارەسەری سروشتی (مەساج) لە شاری هەولێر کرد.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا به‌یه‌كجار 16 شوێن و سه‌نته‌ر بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنمایی و پاراستن و سەلامەتی هاووڵاتییان داخران.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هەڵمەتەکە له‌سه‌ر فه‌رمانی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر بەردەوامە و ئامانج لێی پشکنین و بەدواداچوونە بۆ هەموو ئەو شوێنانەی کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتییانەوە هەیە.

ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ كه‌ هەرشوێنێک ڕەچاوی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتییان نەکات و سەرپێچی و زێدەڕۆیی لە جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنماییەکانیان بکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی و داخستن دەبێتەوە.

ھەواڵی زیاتر