بە گوژمەی زیاتر لە 482 ملیۆن دینار شەقامێكی 40 مەتری تەواو كرا، كه گەڕەكی ڕۆشنبیری و فەرمانبەران بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
بە گوێرەی راگهیاندراوێكی وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان، پرۆژەكە بە گوژمەی زیاتر لە 482 ملیۆن دینار لەلایەن تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و كۆمپانیایەكی جێبەجێكارەوە تەواو كراوە، هاوكات لەگەڵ دروستكردنی شەقامەكە، كاری دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەییشی بۆ جێبەجێ كراوە و ئێستاش شۆفێران دەتوانن شەقامەكە بەكار بهێنن.
هەردوو گەڕەكەكانی ڕۆشنبیری و فەرمانبەران، دوو گەڕەكی گەورەی شاری هەولێرن و ئەم پرۆژەیەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ و كارئاسانی بۆ دانیشتووانی هەردوو گەڕەك و ئەو هاووڵاتییانەی سەردانی شوێنەكان دەكەن لێی سوودمەند دەبن.
previous post
next post