هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاند 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک و شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا بارانبارین دەستپێدەکات، پاشنیوەڕۆ ئاستی بارانبارین زیاد دەکات، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.