سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر دوو شه‌قامی 20 مه‌تریان له‌ گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیری قیڕتاو كرد

گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیری یه‌كێكه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌ گه‌وره‌كانی شاری هه‌ولێر و ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئاسانكاریی هاتوچۆی شۆفێران و كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی له‌ شوێنه‌كه‌دا.
گوژمه‌ی پرۆژه‌كه‌ش له‌سه‌ر بودجه‌ی بەڕێوەبەرایەتیی شاره‌وانیی پێنج و نزیكه‌ی هه‌زار تۆن قیڕیشی تێدا به‌كار هاتووه‌ و به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ جێبه‌جێ كراوه‌. وێڕای ئه‌وە پرۆژه‌كانی شاره‌وانی به‌ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری له‌ شاری هه‌ولێردا لە چەندان شوێنی دیکەش به‌رده‌وام ده‌بێت.

ھەواڵی زیاتر