ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان قەتەر و هەرێمی کوردستان کرد.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا.