بەھۆی ھەبوونی چەکدارانی پەکەکە ،فڕۆکەکانی تورکیا چەند شوێنێکی دەڤەری سیدەکانیان بۆردومان کرد .
ئەمڕۆ کاتژمێر 10:10 ی پێش نیوەڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەھۆی ھەبوونی چەکدارانی پەکەکە ، بۆردوومانی ھەریەک لە چیای بەربزن و گەروە زین و نزیک بێجوانان یان کرد .
لەوبارەیەوە ئێحسان چەڵەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بۆردومانەکە لەدوری ئاواییەکان بووە وھیچ زیانی بۆ سهر ھاووڵاتیانی سڤیل نەبووە.
بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان گوتیشی: تا ئێستا زیانەکانی پەکەکەش نەزانراون.