هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كرایه‌وه‌

محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ نووسراوێك ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كرده‌وه‌، كه‌ له‌ به‌یانییه‌وه‌ تا 3 رۆژی دیكه‌ دیاریكراوه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا هاتووه‌: به‌ گوێره‌ی مادده‌ی (72/ دووه‌م/ ب) ماوه‌ی دیاریكراوی ده‌ستووری بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كۆتایی هاتووه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، به‌ پشتبه‌ستن به‌ مادده‌ی یاسایی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ژماره‌ (8)ی ساڵی 2012 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركرد.

له‌ بڕیاره‌كه‌ی حه‌لبووسیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كرا، ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌ به‌یانی چوارشه‌ممه‌ (9ی شوباتی 2022) كرایه‌وه‌ و ماوه‌ی 3 رۆژ ده‌بێت.

بڕیاری ژماره‌ (4)ی ساڵی 2022ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانبڕیاری ژماره‌ (4)ی ساڵی 2022ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران