وه‌زیرى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به پشتبه‌ستن به فه‌رمانێكى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى وه‌زاریی بۆ دانانى چوار به‌رپرسیارێتیی نوێ له وه‌زاره‌تى كاره‌با، ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/2/2022، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى كاره‌با بە پشتبەستن بە فەرمانێکی مه‌سروور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان، فەرمانی وەزاریی بۆ دانانی هەر چوار بەرپرسیارێتیی خوارەوە دەرکرد:
– فارس میرخان محه‌مه‌د ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی کارەبا
– پێشڕەو نووری سه‌عید، بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبا
– حوسێن حه‌مه‌د قادر، ڕاوێژکاری وەزارەت
– سەفەر تەیب ئەحمەد، راوێژکاری وەزارەت

