سەرۆک فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن و كۆمسیۆن كۆ دەبنەوە 

سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە (8ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) لەبارەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن و ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و نووسینەوەی دەستوور كۆدەبنەوە.


بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 8-2-2022، سەرۆکی فراکسیۆنەکان لە پەرلەمان کۆ ببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، بکەن.

لایەنە سیاسییەكانی کوردستان  بۆچوونیان لەسەر یاسای ھەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن  جیاوازە، بەشێكیان داوای ھەموارکردنەوەی یاساكە دەكەن و بەشێكیشیان پێیان وایە یاساکە گونجاوە بۆ ھەرێمی كوردستان و مافی ھەموو دەنگدەرێك دەدات لە روی دیموكراسیشەوە ھەموو بنەماكانی تێدایە.

سه‌باره‌ت به‌ كۆمیسیۆنیش بۆچوونی لایەنەكان جیاوازە، بەشێك لەگەڵ ئەوەن ئەم كۆمیسیارانەی ئێستا ماوەی یاساییان بۆ درێژ بكرێتەوە و بەشێكی دیكە داوا دەكەن بەپێ ئەنجامی ھەڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، كۆمیسیۆن كارابكرێتەوە و بەشێكی دیكەش داوا دەكەن دادوەری سەربەخۆ كۆمیسیۆن بەرێوەببەن.

ھەواڵی زیاتر