لە سنووری دهۆک سێ برا لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا 

ئه‌مشه‌و دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌ سنووری شارۆچكه‌ی شێخان، 3 برا گیانیان له‌ده‌ست دا.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه‌ سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی شێخان ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت له‌ جۆری نیسان سه‌نی و بارهه‌ڵگرێك ڕووی دا.

له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ دوو برا به‌ناوه‌كانی كۆڤان فه‌ریق و شڤان فه‌ریق ڕاسته‌وخۆ گیانیان له‌ده‌ست دا و برایه‌كی تریشیان به‌ناوی نێچیرڤان فه‌ریق به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

هه‌روه‌ها دوای گواستنه‌وه‌ی برا برینداره‌كه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ست دا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدرا: هه‌رسێ براكه‌ دانیشتووی كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه‌ن و پێشمه‌رگه‌ن له‌ هێزی زێرڤانی.

ھەواڵی زیاتر